بگری

433 99 37
                                    

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

چۆن دەکرێ؟

ئەو کوڕی دێرێکە؟

بۆ ساتێک سەرنجم دا و فرمێسکەکانم سڕی

قژێکی زەرد و تاڵی سپی

قژی دێرێک زەردە و هی تاتیانا سپی

چاوەکانی وەک هی تاتیانا شینن بەڵام درەوشاوەتر

پێستی سپی و بێخەوش بوو وەک تاتیانا

تەنها بە سەرنجدانی تێگەشتم ئەو کوڕی ئەوانە

بەڵام بۆچی؟

بۆچی لەم ژوورەیە؟

بێلا :-Что Вы здесь делаете؟
[چی دەکەیت لێرە؟ ]

هەوڵمدا تێبگەم بۆچی لێرەیە ؟ لەم ژوورە

لیال:-Вот моя комната
[ئەمە ژوورەکەمە]

ڕوخسارم گرژ بوون و هێواش هێواش فرمێسکەکانم وەستان

ژووری ئەو؟

ئاخر ئێرە خراپترە لە تەوێڵەیەک

بۆنێکی تەواو ناخۆشی هەبوو

بەتەواوی تاریک بوو
تاکە ڕووناکی لە نێوان شیشەی پەنجەرەکەوە دەهاتە ژوورەوە

جێگاکەیەکی پیس و تێکچوو هەبوو

ژوورێکی خۆڵاوی و پیس

جلێکی پیس و دڕاوی لەبەردا بوو

بە دەستە تۆزاویەکەی چاوەکانی خوراند

تەنانەت لە قسەکردنیش زمانی پاراو نەبوو

وەک مناڵێک وابوو تازە بتوانێ قسە بکا

بەڵام ئەو ئەوەندە بچوک نەبوو

بێلا:-Ну, сколько тебе лет, Лялл؟
[باشە، تەمەنت چەندە لیال؟]

چاوەڕێی وەڵامی بووم بەڵام هەموو ئەوەی پێیدام شانەکان بە نەزانین و تەمبەڵیەوە بەرز کردەوە

تێناگەم ئایا نازانێت تەمەنی چەندە؟

بە قاچێکی تەمبەڵەوە بەرەو من هات

لیال:-Ты кто؟
[تۆ کێیت؟ ]

لەبەرامبەرم وەستا

بۆ ساتێک ترساندمی بەو چاوانە

''Running to The Sea''Donde viven las historias. Descúbrelo ahora