پیاوی شێت

572 121 74
                                    

ℐ𝓃 𝓈𝒽𝒾ℴ

𝒾𝓉𝒶𝓁𝓁𝓎

𝒸𝒶𝓈ℯ𝓇𝓉𝒶 𝒸𝒾𝓉ℯ

______________꧁༆꧂_____________


بە هێواشی و تەمەڵیەوە چاوەکانم کردەوە

ساتێکی ویست تا بزانم کە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژە بە ئاسودەیی خەوتوم وە بە قسە ناخۆشەکانی ئامۆژنم خەبەرم نەبۆتەوە

بزەیەک کەوتە سەر لێوەکانم و خێرا سەری خۆم لە نێو سەرینەکەم نوقم کرد و هاوارم کرد لە خۆشیدا و قاچەکانم لە هەوادا دەجوڵاندەوە

ئێنزۆ:-ئایا شتێک هەیە مایەی ئەو دڵ خۆشیە بێت؟

دەنگێک ڕایچڵەکاندم لە شوێنی خۆم بازم داو خێرا سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەم کرد

ئەو قژ زەردە زۆر ترسناکە خودایە! لەسەر جێگاکەی تر دانیشتوە ڕێک لە بەرامبەر من ،لێدانی دڵم لە ترسدا بەرەو زیاد بوون هەنگاوی نا

ئێنزۆ:-وەک شێتێکی هەڵهاتوو دەردەکەویت

دەزانم گرەو دەکەم کە وام بەڵام ئەوە کەی گرنگە کاتێک پیاوێکی وەک تۆ وەستابێ لە بەرامبەرم دەزانم ئێستا هەستی کردوە چەندە بە خراپی دەلەرزم

ئێنزۆ:-سەیرکە خانمی بچووک جارێکی تر لە شوێنی من بخەوی دەتکوژم !

بە خێرایی لیکی دەمم قوت دایەوەو سەرم بە بەڵێ جوڵاند لە کاتێکدا هێشتا وەک گەمژەیەک بە شۆکەوە سەیری دەکەم

بێلا:-م...من نەمزانی ئێرە جێگای تۆیە ببوورە

ئایا ئەو شتەکان دەربارەی من دەزانێ؟ واتا بۆچی لێرەم و چۆن لێرەم

بێگومان دەزانێ گەمژە ئەگەر نا تاوەکوو ئێستا تۆی کوشتبوو

هێشتا سەیری ئەوم دەکرد بە ترس و شۆکەوە خودایە من لە شوێنی خۆم نەجوڵاوم لە پڕبە خێرایی هەڵسایەوە لەسەر جێگاکەو بەرەو ڕووم هات

هەناسەی خۆم وەستاند و بە خێرایی چاوەکانم داخست کاتێک بینیم دەستی خۆی بەرز دەکاتەوە

بەڵام هەستم بە هیچ نەکرد ئەی ئەو لەمنی نەدەدا؟ چاوەکانم بە هێواشی کردەوە و سەیری بەرامبەرم کرد ،دوێنێ گوێچکەکانم بە هەڵە گوێبیست دەبوون ئایا ئەمڕۆ نۆرەی ئەوەیە کە چاوەکانم شتەکان بە هەڵە ببینن؟ ئەو پیاوە دەستی ڕاگرتوە بۆ دەوقە کردن !

ئێنزۆ:-هایشش!!تۆ کچێکی گەمژەی

بە خێرایی دەستی منی گرت و خستیە نێو دەستەکەی تری و دەستی کرد بە دەوقە کردن

''Running to The Sea''Where stories live. Discover now